داعش بنکەی قەلاچۆکردنی تاوان‌و قائمقامیەتی پۆلیسی دوبزی کۆنترۆڵکرد

داعش بنکەی قەلاچۆکردنی تاوان‌و قائمقامیەت‌و بنکەی پۆلیسی دوبزی کۆنترۆڵکرد و مەبەست لەکۆنترٶلکردنی بنکەی قەلاچۆکردنی تاوان ئازادکردنی چەند گیراوێکی گەورەی داعشن لەناو ئەو بنکەیەدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە سپی راگەیاند دوای ئەوەی خۆکوژێک خۆی تەقاندەوە بەبنکەیەکی پۆلیس شاری دوبز، دواتر لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بنکەکە گیراو، بینای قائمقامیەتیش کە لەتەنیشت بنکەی پۆلیسەکەیە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کۆنترۆڵکرا.

بەپێی ئەو زانیاریانە چەندارەکان پەلاماری بنکەی قەلآچۆکردنی تاوانیان داوە کۆنترٶلیان کردووە، مەبەست لە کۆنترۆڵکردنی ئەو بنکەیە ئازادکردنی چەند بەرپرسێکی داعشە کەزیندان لەو جێگەیە.

لەو هێرشەدا چەند پۆلیسێک کوژراون و چەند دانەیەکی تریشیان برینداربوون.

هێزی پێشمەرگەش چواردەوری ئەو شوێنانەی گرتووەو شەڕ بەردەوامە بۆ کۆنترٶلکردنەوەی. 

PM:09:21:03/11/2015