پارێزگاری سلێمانی هەڵوێستی خۆی لەسەر داخستنی (KNN) و (NRT) ئاشکرا کرد
د. ئاسۆ فەرەیدون
د. ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رەخنە لەو "لێدوانە سەرپێیانە" دەكرێت كە پێیوایە (حكومەت دەستی بەسەر سلێمانیدا ناڕوات بۆیە ئەو كەناڵە تەلەفزیۆنیانە داناخات).
دەقی روونكردنەوەكە بخوێنەرەوە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له پارێزگای سلێمانی-ـه‌وه
له‌كاتێكدا شانازییه بۆ حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسانی و مافی رۆژنامه‌نووسان، هیچ رووداوێكی دژ به‌ڕۆژنامه‌نووسان لهپارێزگاكهماندا تۆمارنه‌كراوه، پێداگری له‌ماف و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه له‌چوارچێوه‌ی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 رۆژنامه‌گه‌ری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و پره‌نسیبه‌كانی به‌ڵیننامه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان – 1954ی هه‌مواركراو 1986.
هاوكات حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی وه‌ك لایه‌نی جێبهجێكارو راپه‌ڕێنه‌ری بهرنامهكارو په‌یڕه‌وه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌پارێزگادا ته‌واوی ئه‌رك و لێپرسراوێتی حكومی خۆی ئه‌نجامده‌دات به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی یاسا بۆی دیاریكردووه‌و رێگه‌ی به‌جێبه‌جێكردنی داوه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ره‌خنه‌ی ئه‌و لێدوانه سه‌رپێیانه ده‌كه‌ین كه پێیوایه (حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر سلێمانی-دا ناڕوات، بۆیه ئه‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیانه داناخات) كه له‌دیدی به‌ڕێزیانه‌وه ده‌بێت دابخرێن. به‌ڕێزیشیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه حكومه‌ت له سلێمانی دا تا ئه‌وپه‌ڕی ئه‌رك و مه‌به‌ست لهحكومهتداری ده‌ستڕۆیشتووه. پارێزهرو داكۆكیكاره له‌ماف و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، ئه‌گه‌ر جیاوازیش بین به‌ئاڕاسته‌ی سیاسی و په‌یامه‌كه‌یان، به‌ڵام جیاوازیهكهمان ناكاته ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڕێزیان پێیان باشه كه‌ناڵه‌كه‌یان پێ دابخه‌ین (گوایه ئینجا حكومه‌ت له‌سلێمانی دا ده‌ست ڕۆیشتووه!) به‌ڵام ئێمه پێچه‌وانه‌ی به‌ڕێزیان، پێمانوایه ده‌ستڕۆیشتووی حكومه‌ت له‌سلێمانی دا به‌وجۆره سه‌لمێنراوه كه هه‌موو جۆره میدیایه‌كی حزبی و سیاسی و ئه‌هلی و حكومی وه‌ك یه‌ك، به‌بێ جیاوازیكردن تیادا جێی ده‌بێته‌وه.
د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون
پارێزگاری سلێمانی
04.11.2015
PM:02:17:04/11/2015