سلێمانی.. لەسەر نوسینی پۆستێك لەفەیسبوك رۆژنامەنوسێك دەستگیر كرا

سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ناحیەی بازیان سەر بە شاری سلێمانی هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتایەسەر ماڵی رۆژنامەنوسێك‌و دەستگیریان كرد.

لەمبارەوە رۆژنامەنوس وریا جەمال بە سەنتەری میترۆی راگەیاند: "بەر لەمانگێك لە فەیسبوك پۆستێكم لە سەر بیر هەڵكەندن بڵاوكردەوە كە تا ئێستا بەردەوامە ، كاتژمێر شەشی بەیانی هەڵیان كوتایە سەر ماڵمان و ئێستا لەبنكەی پۆلیش دەست بە سەرم."

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە ڕۆژنامەنوسان لە بەیاننایەمەكدا ڕایگەیاند :"یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی بە ڕونی ئاماژەی بەوە كردووە كە چوونە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس دەبێت بە ئاگاداری سەندیكای ڕۆژنامەنووسان بێت."

هەروەها سەنتەری میترۆ داوای كرد بە زوترین كات ئەو ڕۆژنامەنوسە ئازاد بكرێت.



PM:01:17:05/11/2015