وەزیری كۆچی سوید: شوێنمان نەماوە بۆ وەرگرتنی پەنابەر
وەزیری داد و كۆچی وڵاتی سوید ئاشكرای دەكات، هاتنی بەلێشاوی پەنابەران بۆ وڵاتەكەی لە ئاستی چاوەروانی ئەواندا نەبووە و داوا لە پەنابەران دەكات روو لە سوید نەكەن.
مۆرگان یوهانسۆن ؛وەزیری داد و كۆچی سوید؛ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە توانای وڵاتەكەیدا نەماوە چیتر پێشوازی لە پەنابەران بكات و سوید شوێنی نەماوە بۆ ئەوەی پەنابەران تێیدا بمێنێتەوە.
وتیشی: "ئێمە دەتوانین یارمەتی ئەوانە بدەین كە ئێستا لە سویدن، بەڵام بۆ لەمەوەدوا شوێنی مانەوە بۆ پەنابەران نەماوە".
راشیگەیاند، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ساڵی 2015 سوید 160 هەزار پەنابەر وەربگرێت ، كە پێشتر هاتونەتە ئەو وڵاتە.
PM:03:03:07/11/2015