بەشێوەیەکی گشتی وەزعی ناوچەکانی گەرمیان کەلارو کفری و خورماتوو خانەقین خراپەو هاوڵاتییەک بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا.
ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە له‌گوندی حاجی عه‌وادی سنوری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له‌نزیك گوندی هۆمه‌ر بل هاووڵاتیه‌ك گیانله‌ده‌ستده‌دات .
ئەو ماڵپەڕە ئامژە بۆ ئەوە دەکات " له‌گوندی حاجی عهوادو به‌شێكی تر له‌گونده‌كانی ناوچه‌كه بارانبارینی زۆر بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاو به‌و هۆیه‌وه دوو خانوو رووخاوه‌و هاووڵاتیه‌ك گیانیله‌ده‌ستداوه".
هاووڵاتیه‌كه محه‌مه‌د حه‌سه‌نه ،به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی ناوچه‌كه داوای به‌هاناوه‌چوونی خێرا ده‌كه‌ن .
لەبەر بەرگرتن لە زیانی گیانی، سبەی سێ شەممە ١١/١٠ لە قەزاکانی کەلارو کفری و خانەقین کارکردنی فەرمانگاکان راگیرا‌و، کرایە پشوو.