رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و هه‌ڵمه‌ت و هێرشانه‌ی میدیاکانی پارتی ده‌یکه‌نه سه‌ری، نیگه‌ران نییه.
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لەكاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی كەناڵی رووداو، سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی تۆمارە دەنگییەكانی نەوشیروان مستەفا لەلایەن میدیاكانی پارتییەوە، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌ی کردووه" كاك نەوشیروان گوێ بەم درۆیانە نادات، بەپێچەوانەوە ئەو دڵنەوایی كردم و پێی گوتم كە 30 ساڵە هێرشم دەكەنە سەر، نابێت لەو هێرشانە نیگەران بی، خەڵكی كوردستان خۆیان راستییەكان دەزانن".
عه‌لی حه‌مه ساڵح جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه دەنگەكان مۆنتاژ كراون و دەستكاری كراون.
لەبارەی گەڕانەوەی رێكخەری گشتی گۆران، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاشکرای کرد كە مانگێك تاوەكو مانگ و نیوێكی دیكە دەگەڕێتەوەو تا ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌کراوه.
دوا لێدوانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری خۆی و نێچرڤان بارزانی ده‌گه‌رێته‌وه که له سلێمانی له مانگی حوزیرانی ئه‌مساڵدا له باره‌گای گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سازکرا، وتی" ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک سه‌رۆکی عێراق ته‌شریفاتی بێت"، له‌و ده‌مه‌وه میدیاکانی پارتی هێرشی جۆراو جۆر ده‌که‌نه سه‌ری.