ڤیدیۆ.. گەریلاكان چوونە ناو شەنگالەوە

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە میحوەری چیای شەنگالەوە پێێشڕەویان کرد و لەو سنورەوە چوونە ناو ناوەندی شەنگالەوە.

هاوكات (سەربەست لەزگین) فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ‌رۆژئاوای شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە گشت لایەكەوە هێزەكانی پیشمەرگە لە پیشڕەویدان لە شنگال، ئێستایش گەیشتین بە ئامانجی خۆمان و لە كۆتایی گرعوزێرین كە شوێنێكی زۆر ستراتیژییە و بە دووریی نزیكەی 12كم دەكەوێتە رۆژئاوای شنگال، كەمێك بەر لە ئێستایش ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراو بەرەو روومان هات، بەڵام بەر لەوەی بگاتە نزیكمان خۆشبەختانە لێیان هاتینە دەست و تەقاندمانەوە، هەروەها هێزەكانی پێشمەرگە هەموومان سەلامەتین لە م میحوەرە".

لەزگین وتیشی: "لە گوندی جیدال لاشەی 8 تیرۆریستی داعش جێ ماون و لە وەردییەش تیرۆریستانی داعش ڕاو نراون و زیانێكی زۆریان پێ گەییشتووە".




PM:03:03:12/11/2015