په‌یه‌ده ناوچەیەكی دیكە له‌ده‌ستی داعش رزگار كرد
هێزه‌كانی په‌یه‌ده، ناوچه‌یەكیان لە باشووری خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه‌ی له ژێر ده‌ستی چەكدارانی داعش رزگار كرد.
بەپێی هەواڵێكی ئەنادۆڵ، هێزه‌كانی په‌یه‌ده، به پاڵپشتی فڕۆكه‌کانی جه‌نگی هاوپه‌یمانان به فەرماندەیی ئه‌مریكا ناوچه‌ی هه‌وری باشووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه‌یان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگار كردووه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری هه‌وری شه‌ڕ و پێكدادانێكی توند له نێوان هێزه‌كانی په‌یه‌ده و تیرۆریستانی داعش رووی داوه، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان و هێرشی وشكایی هێزه‌كانی په‌یه‌ده، تیرۆریستانی داعش به‌ره‌و شارۆچكه‌ی شه‌داده‌ی باشووری شاره‌كه پاشه‌كشێیان كردووه.
هێزه‌كانی په‌یه‌ده، دوێنێ كۆنترۆڵی ناوچه‌ی خاتونیه و كێڵگه‌ی نه‌وتی تیشرین-یان كرد كه حه‌وت كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای ناوچه‌ی هه‌وری باشووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه‌وه دووره.
PM:12:37:14/11/2015