لاشەی 75 داعش كەوتە دەست پێشمەرگە

بەیانی ئەمرۆ داعش هێرشێكی بەرفراوانی لەناوچەی كەسك سەر بە شارۆچكەی زومار كردەسەر هێزی پێشمەرگە‌و پاش زیاتر لە 4 كاتژمێر شەڕ، داعش تێكشكا‌و 100 چەكداری داعش كوژرا.

سەرچاوەیەكی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سپی راگەیاند كە كاتژمێر 4:30  خولەكی سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەمە ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش كە ژمارەیەكی زۆریان كەسانی خوكوژ بوون، لە قۆڵی كەسك هێرشیان كردەسەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست‌و بە گورزی پێشمەرگە‌و فرۆكەكانی هاوپەیمانان هێرشەكە تێكشێنرا.

لەو شەڕەدا زیاتر لە 100 چەكداری داعش كوژران كە لاشەی 75 داعش كەوتە دەست هێزی پێشمەرگە، هەروەها دوو ئۆتۆمبیلی داعش سوتێنرا‌و پێشمەرگە دەستی بەسەر شۆفڵێك‌و ژمارەیەك چەكی داعشدا گرت.

سەرچاوەكەی سپی وتی ئامانجی داعش لەم هێرشە كۆنترۆڵكردنی شاری زۆمار بووە.

لەدوای رزگاركردنی شەنگالەوە ئەمە بە یەكێك لەوشەڕە قورسانە دادەنرێت كە لەنێوان پێشمەرگە‌و داعش روویداوە‌و ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش كوژراون.



PM:02:24:16/11/2015