لە سەر داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی KNN و NRT سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکرد.
سۆران عومەر، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە ، لە یاسای ڕۆژنامەگەری کوردیدا هاتوە نابێت هیچ سانسۆرێک لە سەر میدیا و ڕۆژنامەنوسان هەبێت و ناشبێت لێکۆڵینەوە لە ڕۆژنامەنوسان بکرێت و ماڵ وشوێنی کارەکەیان بپشکنرێت.
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ ڕاشیگەیاند، لەو ڕوانگەیەوە لەڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم ئاڕاستەی داواکاری گشتی هەرێم کردووە بۆ پێداچوونەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە پێشێلکردنی یاسا و مافی ئەو کەناڵانە.