هەرێم ٧ ترلیۆن دینار قەرزاری بانکەکانە

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا رایگەیاند" بانکی ناوەندی عێراق پێیراگەیاندوون کە هەرێم ٧ ترلیۆن دینار قەرزاری بانەکەکانە کە لەعێراق لقیان هەیە".

پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق، ئەحمەد رەشید رایگەیاند " سێ شەممە لەگەڵ بانکی ناوەندی و ستافەکەی کۆبونەوەمان ئەنجامدا و جگە لەتەوەرەی پارە نوێکە، باسیان لەوە کرد هەرێم ٧ ترلیۆن دینار قەرزاری بانەکەکانە کە لەعێراق لقیان هەیە".

سەبارەت بە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، ئەحمەد رەشید وتی "پرسیاری ئەوەمان ئاراستەکردن کە لەئەنجامی خستنە بازاری دۆلار ئیحتیاتی نەقدی کەمی کردوە بۆیە هیچ نیازێکتان نیە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار تەئکیدیان کردەوە لەوەی بەهیچ شێوەیەک نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار ناگۆڕن".

دەربارەی ئیحتیاتی نەقدی عێراق، ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد " ئیحتیاگی نەقدی بانک کە لەئێستەدابڕی ٥۷۱۷۳۸٠۲٠۹۲ پەنجاوحەوت ملیارو سەدو حەفتاو سێ ملیۆن و هەشت سەدو دوو هەزار و نەوەدو دوو دۆلار ئیحتیاتمان هەیە".

هەروەها بڕی ئاڵتۆن ی ئیحتیات ۳۲۱۷٠٦٠۲۳٠ لەئێستەدا بڕی سێ ملیارو دوو سەدو حەڤدە ملیۆن و شەست هەزار و دوو سەدو سی دۆلارە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "حسابی حقوقی سەحبی خاص بڕی ٥۲۷۱۲۷۷۸۲ پێج سەدو بیست و حەوت ملیۆن وسەدو بیست و حەوت هەزاروحەوت سەدو هەشتاو دوو دۆلارە".
ئەحمەد رەشید وتی "بەتێکڕا دەکاتە ٦٠۹۱۷۹۹٠۱٠٥ شەست ملیارو نۆسەدو حەڤدە ملیۆن ونۆسەدو نەوەد هەزار و سەدو پێنج دۆلارە".



PM:08:21:18/11/2015