شێوازێكی دروست بۆ سێكس كردن لە یەكەم شەوی هاوسەریدا

زۆرێك لە هاوسەران لە یەكەم شەوی بەیەك گەیشتنیاندا، توشی ترس و دڵڕاوكێ دەبن بە تایبەت، لە شێوازی سێكس كردن و لابردنی پەردەی كچێنی.

پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە چەندین شێوازی هەیە بۆ لابردنی پەردەی كچێنی لە یەكەم شەوی هاوسەریدا، بەڵام پێویستە هاوسەرەكان ئاسانترین ڕێگا هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی هیچ كەسێكیان توشی گرفت و ترس و دڵەڕاوكێ نەبن.

باشترین شێوازی جوتبونیش كە دیاری كراوە بۆ یەكەم شەوی هاوسەری، بریتییە لەوەی كە بووكەكە لە سەر پشت بكەوێت و قاچی بەرزبكاتەوە و پشتییەكیش بخاتە ژێر بەشی خوارەوەی پشتی، زاواش لەسەرەوە لێی نزیك بێتەوە، بەڵام هەموو دەبێت زاوا هەموو قورسایی خۆی نەخاتە سەر جەستەی بوكەكە.

بەڕای پسپۆڕەكان بەیەك گەیشتنی هاوسەران بەو شێوازە، وادەكات هیچ ئازارێك دروست نەبێت، بەو مەرجەی پێش جوتوبون بە تەواوی دەستبازی و یاریكردن هەبێت، هەروەها هاوسەران بە نەرم و نیانی مامەڵ لەگەڵ یەكتردا بكەن.



PM:02:49:19/11/2015