پهرلهمانتاری بزووتنهوهی گۆڕان دكتۆر شێركۆ حهمه ئهمین له ئهككاونتی خۆی له فێیسبوك فهرمانرهوایانی ئێستای ههرێمی كوردستان به فهرمانرهواكانی سهردهمی حهلاج دهچوێنێ بهوهی لهسهر خهزێنه و نهوتی ههرێمی كوردستان خۆیان بوونهته خاوهنی سهروهت و سامانی زۆر و خهڵكهكهش له ژیانێكی كولهمهرگی دهژن.
دهقی پۆستهكه
لێکچونەکانی ئەوسا و ئێستا...
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١|١١|٢٠١٥،لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی شانۆی ( حەلاج ) نمایشکرا،کە چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت،سەرباری دەستخۆشیم،بۆ نوسەر و دەرهێنەر و ئەکەتەرەکان و سەرجەم ستافی شانۆکە،بەڵام لەنێوان ئەو سەردەمە و ئێستای هەرێمی کوردستاندا، لێکچونی زۆر،لە ژیانی فەرمانرەوایان و شێوازی حوکمڕانیاندا هەیە،بۆ نمونە: ١_ ئەوساو ئێستاش فەرمانرەوایان چیان ویستوە و ئارەزویان کردوە، بەردەست بوە و کردویانە. ٢_ یەکێک،لە فەرمانرەواکانی ئەو سەردەمە،لە کاتێکدا داهاتی سالانەی تاک تەنیا ١٧ درهەمی ئەوکاتە بوە، بۆ درستکردنی کۆشکەکەی بایی ١٠ هەزار درهەم بزماری کڕیوە، چەندین سەرجاوەی ئاو،لە کۆشکەکەیدا بوە، سەرۆک و بەشێکی زۆری نوخبەی حوکمرانی ئێستای کوردستان چەندین دۆنم و هاوینەهەوار و باخ و ڤێلا و شورای کۆنکرێتیان هەیە،کە پارەی خەیاڵی تێجوە،لە کاتێکدا و لەئەنجامی سیاسەتی نەوتی کاربەدەستانی هەرێم ئێستا موچە، لە مانگانەوە بوە،بە وەرزی ( فەسڵی ) ٣_فەرمانرەوایان و کەسانی نزیکیان و دار و دەستەکانیان،بۆیان هەبوە پارەی ( بیت مال ) خەزێنەی دەوڵەت سەرف کەن و بیبەن، ئێستاش بازنەیەکی بچوکی نوخبەی حوکمڕان ئاگاداری پارەی نەوتن و بەشێکی زۆری بەناو سیاسی و دارودەستەکانیان و خزمانیان،بونەتە بازرگانی سیاسی و بازاڕیان یو جەندین ملیاردێر هەڵتۆقیون و پارتی و یەکیتیش هێشتا بوجەی گشتی و بوجەی حیزبیان باش جیانەکردۆتەوە. ٤_ فەرمانرەوایان سینارێۆئ جۆراوجۆریان،بۆ نەیارانی خۆیان داتاشیوەو دادگا سەربەخۆ و بێلایەن نەبوە،بەتایبەتی دادگایی حەلاج، ئەم سەردەمەش ،لەگەڵ ڕێزم، بۆ چەند دادوەرێکی بەرێز،بەڵام زۆر تێبینی جدی،لەسەر دۆخی دادوەری کاردستان هەیە،وەک سینارێۆی کاتی سەردەشت عوسمان و رای ئەنجومەنی شورا،بۆ ویلایەتی بارزانی و ...... ئەمانە و چەندین نمونەی لێکجونی تریش، کەدەبێت نوخبەی حوکمران دەرسی لیوەرگرن، نەک دوبارەی کەنەوە،کە تائێستا دوبارەیان کردۆتەوە.