ڤیدیۆ...شیرین پێڵاوەكانی دادەكەنێت و داوا دەكات كەس ماچی نەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب لە یەكەم ئەڵقەی ڕاستەوخۆی پرۆگرامی (The Voice)دا بە كردەوەكانی هەرایەكی گەورە دەنێتەوە.

لە سەرەتای پرۆگرامەكەدا شیرین عەبدولوەهاب داوا لە كازم ساهیر و عاسی حلانی و سابیر روباعی دەكات كە ماچی نەكەن، چونكە بەهۆیەوە كێشەی زۆری بۆ دروست بووە.

شیرین دەڵێت "ئێمە كاتێك ماچی یەك دەكەین وەك خوشك و برا ئەو كارە دەكەین، خوا خۆشی باش دەزانێت، بەڵام كچە بچوكەكەن كە تەمەنی پێنج ساڵە بەهۆی ماچەكانی منەوە هەموو پۆلەكە ماچیان كردووە، بۆیە ئیتر ماچ نییە".

لەبەشێكی دیكەی پرۆگرامەكەدا و كاتێك ڕای خۆی لەسەر بەشداربوویەكی جەزائیری دەربڕی لە گروپەكەی كازم، پێڵاوەكانی داكەندو وەك تەلەفون نای بە گوێیەوە، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو ڕەخنانەی لێیگیرا، كاتێك لە قۆناغی دەنگدا بە پێڵاوەكانی نا بە دووگمەی ئاوڕدانەوە بۆ ئەو كورشە جەزائیرییە و هەرایەكی گەورەی نایەوە.

لە ئەڵقەی یەكەمی ڕاستەوخۆی پرۆگرامەكەدا 12 بەداربووە كە هەر سێ كەسیان سەر بە گروپێك بوو، گۆرانییان پێشكەش كردوو، لە هەر گروپەش بەشداربوویەك پرۆگرامەكەی جێهێشت.



PM:02:13:22/11/2015