هه‌په‌گه: شه‌نگال چۆڵ ناكه‌ین
پاش ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئەمرۆ دووشەممەی وەك كۆتا رۆژی مانەوەی هێزە سیاسییەكان لەقەزای شەنگال راگەیاندبوو، فەرماندەیەكی هەپەگە دەڵێت: شەنگال چۆڵ ناكەین‌و لەبری چۆڵكردنی گوندەكانیشی ئازاد دەكەین.
ده‌رسیم گه‌رمیانی، فه‌رانده‌ی هه‌په‌گه له قه‌زای شه‌نگال به كەناڵی KNNی راگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك هێزه‌كانی هه‌په‌گه خۆیان ناخه‌نه نیقاشی پارتی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه باسی چۆڵكردنی شه‌نگالیان لێده‌كه‌ن.
وتیشی: ئه‌وه پارتی و ئه‌نجومه‌نی نه‌ینه‌وا نیه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی قه‌زاكه ده‌دات ئه‌وه ئیزیدیه‌كان و گه‌لی شه‌نگاله بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی هه‌په‌گه باسی له‌وه‌كرد له بری چۆڵكردنی قه‌زاكه ئه‌وان بیر له رزگاركردنی گونه‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌نگال ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له رۆژئاوای قه‌زاكه ماوه‌ی چه‌ند رۆژه ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ئه‌و گوندانه‌یان ده‌ستپێكردوه‌و چه‌ندین گوندیش ئازادكراوه.
لای خۆشیه‌وه، حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی پاراستنی شه‌نگال راگه‌یاند: له كاتی هاتنی داعشدا لایه‌نێكی دیاریكراو كه حوكمڕانی شه‌نگالی به‌ده‌سته‌وه‌بو هەڵات، ئه‌وه ئه‌وان بون به‌رگریان له شه‌نگال كردوه، بۆیه ئێستا لایه‌نی هەڵات و هیچ هێزێكی دیاریكراو ناتوانێت به ئه‌وان بڵێت میوان و داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ش قبوڵ ناكه‌ن.
دوای ئەوەی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌ردانی پارتی و یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌یان كرد له شه‌نگال و ئه‌مڕۆ دوشه‌مه‌شه‌یان وه‌ك دوا واده بۆ چۆڵكردنی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له لایه‌ن هێزه‌كانی ناو شه‌نگاله‌وه ده‌ستنیشانكرد.
PM:01:43:23/11/2015