ئاسیاسێڵ خەڵاتی نێودەوڵەتیی (Stevie)ی بردەوە

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەكان، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە كۆمپانیاكەیان لەبواری خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی خەڵاتی زێوینی نێودەوڵەتی (Stevie) بردەوە.

دەقی راگەیەنراوەكە:

ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە بردنەوەی خەڵات لە كۆڕبەندە جیهانییەكان
خەڵاتی "Stevie" دەبەخشرێتە ئاسیاسێڵ بۆ دەستپێشخەریی
"خەندەیەك بۆ ئاشتی"
ئاسیاسێڵ، كوردستانی عێراق، سلێمانی: كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەكان لەم دواییانەدا خەڵاتی زیوینی نێودەوڵەتی "Stevie"ی بردەوە، لە ئەنجامی ئەو رۆڵە گاریگەرەی لە بواری خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتیدا گێڕاویەتی وبەتایبەت  ئەو دەستپێشخەرییەی كە بە دەستپێشخەری "خەندەیەك بۆ ئاشتی" ناسراوەوئەمساڵ قورسایی چالاكییەكانی خستەسەرئەنجامدانی كاری فریاگوزاری بۆ ئاوارەكان لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ كە یەكەمین وپێشەنگی كۆمپانیاكانی مۆبایلە لە عێراق وبە دەستپێشخەرییە مرۆییەكانیدا دەناسرێتەوەكە هەمیشە قورسایی خۆی خستوەتە سەر بەشداریكردن لە پشتگیریكردنی بوارە گرنگەكانی كۆمەڵگەی عێراقی وەكو تەندروستی وپەروەردە وخوێندنی باڵا وخاوەن پێداوسیتییە تایبەتەكان وهونەر وئەدەب وفریاگوزاری ئاوارە وپەنابەران وچەند كەرتی تر، ئەمساڵ وەكو بەشێك لە دەستپێشخەرییەكەی "خەندەیەك بۆ ئاشتی"، بەشداریكردوە لە یارمەتیدانی هەزارەها خێزانی ئاوارە لە كوردستان وبەشە جیاجیاكانی عێراق ودابینكردنی پێداویستی سەرەكی بۆیان. هەروەها دوو وێستكەی سازگاركردن وخاوێنكردنەوەی ئاوی لە چەند كەمپێكی ئاوارەكان لە بەغدا دامەزراندوە.
خەڵاتی "Stevie" یەكێكە لە خەڵاتە جیهانییە گرنگەكان كە لە ساڵی 2002ەوە دەبەخشرێتە ئەو بەرنامەگەل وكۆمپانیا ودامەزراوانەی سەركەوتن ودەستكەوت لەسەر ئاستی ئیش وخزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی بەدەستدەهێنن. لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا، ئەم خەڵاتە بەخشراوەتە زیاتر لە 60 دەوڵەت. ڤیستیڤاڵی ئەمساڵی دابەشكردنی خەڵاتەكان لە شاری تۆرنتۆی كەنەدا ولە میانەی بەشدارییەكی جیهانی بەرفراواندا بەرێوەچوو.
لەو بارەیەوە، بەڕێز فاروقی مەلا مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی، "دەستپێشخەری "خەندەیەك بۆ ئاشتی" چەندین واتای لەخۆگرتووە، لەوانە بەشداریكردنی كۆمەڵایەتی كە تیایدا كارمەندانمان لە هەموو نوسینگەكانی ئاسیاسێڵ لە عێراق خۆبەخشانە بیرۆكەی پڕۆژە ورێگەكانی جێبەجێكردنیانپێشكەشدەكەن، ولە گەڕانی بەردەوامدان بەدوای خەڵكانێك كە پێویستیان بە هاوكاریویارمەتیدان هەیە. خۆشحاڵین بەو سەركەوتنانەی ئەم دەستپێشخەرییە بەدەستیاندەهێنێت،وهیوادارین كۆمپانیاكانی تری كەرتی تایبەت چاو لە ئێمە بكەن لە پشتیوانیكردنی كۆمەڵگە وبەشداریكردن لە گەشەپێدانی."

-تەواو-

دەربارەی ئاسیاسێڵ
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ دابینكەری سەرەكی خزمەتگوزاریی كواڵیتی مۆبایلە لە سەتاسەری عێراقدا. هەروەها یەكەم كۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل بوو كە تۆڕەكەی هەموو بەشەكانی عێراق دابپۆشێت كە خزمەتگوزایەكانی بۆ هەر 18 پارێزگاكەی عێراق دابینكردوە بە بەغدای پایتەخت و سەرجەم شارە سەرەكیەكانیەوە.
تۆڕی ئاسیاسێڵ %99.6 ی شارو شارۆچكەو گوندەكانی عێراقی داپۆشیوە كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئاستی داپۆشینی نیشتمانی فراوانترینە لەنێو هەمو كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری مۆبایل لە عێراق.
لە ساڵی 2012، كۆمپانیای "ئەڵتای" فەرەنسی بۆ لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە خستنەبازاڕ كۆمپانای ئاسیاسێڵی وەكو یەكەمین براندی بازرگانی لەعێراقدا ناساند – نەتەنها لە بازاڕی پەیوەندیەكانی مۆبایل، بەڵكو لە هەموو كەرتەكان – كە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو ئامادەگیە بەهێزەی براندی بازرگانی ئاسیاسێڵە، هەروەها ئەو ناوبانگە دێرینەی هەیەتی بۆ كواڵیتی و متمانە و خزمەتگوزاری.
ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری مۆبایلی پریپەید پێشكەشدەكات كە 99% كۆی بەشداربوانی پێكدەهێنێت (لە تشرینی دووەمی دووەم 2014 وە).
ئۆفەرەكانی هێڵی پریپەید ژمارەیەك لە پاكێجی هەمواركراو لەخۆدەگرن بەجۆرێك كە لەگەڵ كەرتەكانی جیاوازی بازاڕدا بگونجێت ــ لەوانە توێژی گەنجان و ژنان و هەروەها خزمەتگوزاریەكی نوێ كە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری پەیوەندیەكانی مۆبایلە بە ملیۆنان میوان كە ساڵانە سەردانی عێراق دەكەن. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری هێڵی پۆستپەیدیش پێشكەشدەكات بە خەڵك و كۆمپانیاكان.
لە مانگی كانونی یەكەمی 2014، ئاسیاسێڵ خەڵاتی باشترین كەمپنی بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی كۆمپانیاكمانی لە میانەی فیستیڤاڵی كۆمزمیای نێودەوڵەتی CommsMEA لە دوبەی پێبەخشرا پێبەخشرا لە بەرامبەر كارە خێرخوازییەكانی بۆ پشتگیریی ئاوارە و پەنابەران لە عێراقدا یارمەتیدانیان بۆ پەیوەندیكرد بەیەكتریەوە لە بەشە جیاوازەكانی وڵاتدا.
 
ولە دەستكەوتێكی پێشەنگی نوێدا كە لە سەرەتای ساڵی 2013 بەدەستیهێنا، ئاسیاسێڵ خەڵاتی "mWomen"ی بۆ خۆی بردەوە كە لەلایەن كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندیەكانی مۆبایل (الجمعیە الدولیە للإتصالات المتنقلە) پێی بەخشرا بۆ باشترین خزمەتگوزاری پەیوەندی مۆبایل بۆ ژنان لە بازاڕە تازەگەشەسەندوەكاندا، ئەمەش وەكو رێزگرتنێك لە رۆڵی كارای ئاسیاسێڵ وهەوڵەكانی بۆ پێشخستنی پیشەسازی پەیوەندیەكان لە عێراق كە بە هێنانەكایەی هێڵی ئەڵماس گەیاندیە ترۆپك، ئەم خەڵاتەی لە میانەی ڤیستیڤاڵی "گلۆبەڵ مۆبایل ئەۆردز" پێشكەش كرا كە سەر بە كۆنگرەی جیهانی پەیوەندی مۆبایل (المۆتمر العالمی للاتصالات النقالە)ە و لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی سازكرا.
لە مانگی تشرینی دووەمی 2013، ئاسیاسێڵ گەورەترین خەڵاتی لە بواری "دارایی كۆمپانیاكان" بردەوە لە ئەنجامی شكاندنی ژمارەی پێوانەیی لە خستنەڕووی پشكەكانی لە بۆرسەی عێراقی "سوق العراق لڵاوراق المالیە" لەمیانەی دابەشكردنی خەڵاتەكانی كۆمەڵەی خەزنەدارانی كۆمپانیاكان (ACT) كە پێشەنگە لە بواری خەزنەداری ودارایی لە 2013 لە میانەی كۆنفرانسی ساڵانەی (ACTME) كە لە دوبەی سازكرا.

لە مانگی نیسانی 2013، ئاسیاسێڵ خەڵاتی گەورەترین سەودای لە بازاڕی پشكە داراییەكاندا و لەمیانەی كۆنفرانسی 2013 ی "TMT Finance" كە لە دوبەی سازكرابو بۆ خۆی بردەوە كە تایبەت بو بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وباكوری ئەفریقیا.
لە مانگی شوباتی 2013 ولەشاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، ئاسیاسێڵ خەڵاتی خزمەتگوزاری مۆبایلی لە جیهاندا بۆ باشترین بەرهەمی مۆبایل یان پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری مۆبایل بۆ ژنان لە بازاڕە تازەگەشەسەندوەكاندا بردەوە، بە هۆی هێڵی "ئەڵماس"ەوە كە یەكێكە لە هێڵەكانی كۆمپانیاكە وبەتایبەتی بۆ ژنانی عێراق دیزاین كراوە و تەنها بە ژنانی عێراق دەفرۆشرێت.
هەروەها لە ساڵی 2012، كۆمپانیای "ئەڵتای" فەرەنسی بۆ لێكۆڵینەوەی بازاڕ كۆمپانیای ئاسیاسێڵی وەكو براندێكی بازرگانی سەرەكی لەعێراقدا ناساند – نەتەنها لە بازاڕی پەیوەندی مۆبایل، بەڵكو لە هەموو كەرتەكانی پیشەسازی – كە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو دانپیانانەیە بە براندی ئاسیاسێڵدا، هەروەها بەو ناوبانگە بەهێزەی هەیەتی بۆ كواڵیتی و متمانەپێكراوێتی و خزمەتگوزاری.
و لەساڵی 2011، وەزارەتی گەیاندنی عێراقی، ئاسیاسێڵی وەكو "باشترین ئیشپێكەری سیستمی "GSM"ی مۆبایل لە عێراقدا ناساند.



PM:01:28:24/11/2015