هێزە سەربازییەکانی روسیا ئەمڕۆ هێڕشێکی توندی ئاسمانیان بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستپێکردووە کە دوێنێ فڕۆکەیەکی جەنگی ئەو وڵاتەی لێ کەوتەخوارەوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە دەستەیەکی سەربەخۆی سوریایە و هەواڵەکانی سوریا بڵاودەکەنەوە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند " ئهمڕۆ ١١/٢٥ فڕۆكهكانی رووسیا 12 جار ئهو ناوچانهیان بۆردومانكردووه، كه دوێنێ فڕۆكه رووسیاکەی لێكهوته خوارهوه".
روانگەی مافی مرۆڤی سووریان بڵاویکردەوە "بۆردومانهكهی رووسیا ناوچهكانی دهوروبهری لازقییهی له باكووری سووریا گرتووهتهوه کە میلیشیاكانی بهرهی نووسرهی سهر به رێكخراوی قاعیده و توركمانهكانی نزیك توركیای تێدان".
ئەو هێرشانە پاش کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە جەنگیە دێت کە دوێنێ لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی تورکیاوە خرایە خوارەوەو فڕۆکەوانێکی گیانی لەدەستداو ئەوەی تریان رزگاری بوو.
هەموو لێدوانە سەربازی و سیاسییەکانی رووسیان کە لەدوای خستنە خوارەوەی فرۆکە جەنگیەکەیانەوە دراون، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تورکیا رووبەرووی هێرش دەبێتەوە.