وێنەیەکی نوێی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ برازاکەی

‌نەوشیروان مستەفا لەگەڵ جوامێر بەختیاری برازای
ئەمڕۆش وێنەیەکی نوێی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا بلآوکرایەوە.

وێنەکە لەگەڵ برازاکەی جوامێر بەختیاردایە لە لەندەن.

ئەم سێهەم وێنەی ناوبراوە لەماوەی دوو رۆژدا بلآوکراوەتەوە.

نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا  دەستی بەسیاسەت کردووەو بووە بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ تاڵەبانی و چەند کەسێکی  تردا یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان دروستکرد.
لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند. چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەری و ژیانی سیاسی خۆیدا نوسیوە.
نەوشیروان مستەفا دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا.




PM:08:22:26/11/2015