زێرەڤانی:چەندچەكدارێكی ئێزیدی بە سەرخۆشی رێگرییان لە چەند ئاژەڵدارێك کردوە
هێزەکانی زێره‌ڤانی
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونكردنەوەیەك لەسەر رووداوەكەی گوندی سولاڤێ لە میحوەری شەنگال بڵاودەكاتەوە‌و چەند چەكدارێكی خۆبەخشی ئێزیدی بە سەرخۆشی رێگرییان لەچەند كۆچەر‌و ئاژەڵدارێك گرتووە.
دەقی روو نكردنه‌وه‌كه:-
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی شنگال له گوندی (سولاقێ) له میحوه‌ری شنگال دیاره چه‌ند خۆبه‌خشێكی چه‌كدار له برا ئێزدییه‌كان به سه‌رخۆشی چونه‌ته سنووری گونده‌كه و رێگرییان له چه‌ند كۆچه‌ر و ئاژه‌ڵدارێك له‌و سنووره كردووه‌ه‌و هه‌ره‌شه و ته‌عه‌دایان لێ كردوون و ته‌قه‌یان به سه‌ردا كردوون بۆ ئه‌وه‌ی تاِلانی بكه‌ن مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان ببه‌ن كه خه‌ڵكی بێ چه‌ك و بێ ده‌سه‌لاتن له ئه‌نجامدا شۆفێری ته‌نكه‌رێك كوژرا و پاشان هێزه‌كانی زێره‌ڤانی بۆ رێگرتن له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازر او رێگرییان كرد له‌و چه‌كدارانه و به‌ڵام چه‌كداره‌كان ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كرد و پاشان توانرا دوو چه‌كدار ده‌ستگیربكرێن و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كه‌دا بگیرێت و له ئه‌نجامدا له ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌كی كحولی بینرا، دیاره ئه‌و چه‌كدارانه به سه‌ر خۆشی ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه بۆیه ئێمه به‌رپرسیار نین له كوژرانیان و رێگری ده‌كه‌ین له هه‌ر هێزێكی چه‌كدار له‌و سنووره كه بیه‌وێ ته‌عه‌دا له خه‌ڵكی سڤیل و بێ ده‌سه‌لات بكات ، بۆیه وه‌كو فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌پێویستمانزانی ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ ڕای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه.
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
26-11-2015
PM:05:04:27/11/2015