قوباد تاڵه‌بانی رەخنەی توند لە حكومەتی عێراق دەگرێت
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌خنه‌ی توند له‌حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت‌و تۆمه‌تباریده‌كات به‌وه‌ی، ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێم دروستده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا زاڵ ده‌بن.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی وتارێكدا له كۆنگره‌ی نه‌وت‌و گازی هه‌رێمی كوردستان كه له‌به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ڕایگه‌یاند، هه‌رێم له‌به‌رده‌م چه‌ندین قه‌یرانی گه‌وره‌دایه، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی داعش‌و قه‌یرانی دارایی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی ئارامه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت‌و بۆته په‌ناگه‌یه‌كیش بۆ سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراق.
وتیشی: "ده‌توانین به‌رێگایه‌كی مه‌ده‌نی‌و دیموكراتیانه به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا زاڵ بین‌و سه‌ربكه‌وین".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداشه‌وه، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌غدا له‌دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و هیچ بژارده‌یه‌كیشی له‌به‌رده‌م هه‌رێم نه‌هێشتۆته‌وه، بۆیه هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌وت ده‌فرۆشێت‌و ڕێگه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می خۆی له‌بازاڕه‌كانی جیهان دۆزیوه‌ته‌وه.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی: كوردستان بە درێژایی مێژوو كێشەی زۆر لەمانە گەورەتری هاتووەتە پێش، ئێستا هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نییە جگە لەوەی یەكگرتوو بین بەرەو سەركەوتن.
ڕۆژی دووشه‌ممه (30-11-2015) پێنجه‌مین كۆنفرانسی نه‌وت‌و گازی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ریتانیا ده‌ستیپێكردو بڕیاریشه تا ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام بێت.
PM:04:38:01/12/2015