ئاسایشی سلێمانی دوو ئه‌فسه‌ری باڵای پارتی ده‌ستگیركرد
دوو ئه‌فسه‌ری باڵای ئاسایشی پارتی له كه‌ركوك، لەكاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلێكی دزراو لەلایەن ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە دەستگیركران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی به KNN ی ڕاگه‌یاند: هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی كانی شه‌یتان نێوان سلێمانی و چه‌مچه‌مال، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا كرۆلا - بیكاشۆدا گرتوه كه له‌لایه‌ن دوو ئه‌فسه‌ری باڵای ئاسایشی پارتی له كه‌ركوك دزراوه‌و له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا سه‌رقاڵی فرۆشتنی بوون، كه هی ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوه به پله‌ی عه‌مید.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ی ئاسایشی پارتی یه‌كێكیان پله‌ی نه‌قیبه و ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی تریش پله‌ی مولازمی یه‌كی هه‌یه و هه‌ردووكیان سه‌ر به ئاسایشی پارتین له كه‌ركوك .
ئه‌حمه‌د نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ی ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌یان پێبوه‌و ویستویانه بیفرۆشن، ئه‌فسه‌ری باڵای ئاسایشن له شاری كه‌ركوك.
وتیشی: له‌ئێستادا ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ی ئاسایش به فه‌رمانی دادوه‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی كراون.
PM:09:31:02/12/2015