نوێنەری حكومەت بایكۆتی كۆبوونەوەی د.یوسف لەپەرلەمانی ئەوروپا کرد
ئەمرۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا وتارێكی پێشكەش كرد، بەڵام نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە نەبوون بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە ببن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، د.یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی به‌شی عێراق ده‌كرێت له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و وتارێكیشی له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، پارێزه‌ری خاكی كوردستانن له شه‌ڕی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش، پێویستیشه له نه‌خشه‌ی داهاتوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌رێمی كوردستان ببێت به ده‌وڵه‌ت، چونكه له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردودا كوردستان به‌بێ ویستی خۆی، پارچه پارچه كراوه.
سه‌باره‌ت به دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی: شه‌ڕی داعش و ئاواره‌كان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێم دروست كردوه، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار ئاواره له هه‌رێم نیشته‌جێن، بۆیه داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، هاوكارییان بكه‌ن له شه‌ڕی داعش و دوباره بونیادنانه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه وێران بون، تاوه‌كو رێگری بكرێت له كۆچێ به‌لێشاوی په‌نابه‌ران.
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد كه فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی ئاسایی سیاسیی و رێگریكردن له تاكڕه‌وی و ناسه‌قامگیری سیاسی، به‌تایبه‌تیش گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی پێش 12ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتێك وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێگری لێكراوه بچێته شاری هه‌ولێر و جگه له‌وه‌ش چوار وه‌زیر له حكومه‌ت دورخراونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و حكومه‌ته به رێككه‌وتنی سیاسی دروست بوه.
له‌و دانیشتنه‌دا نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد.
PM:02:51:03/12/2015