پەرلەمانتارێکی گۆڕان باسی پارتی‌و شەریکە مەخفیەکانی دەکات

پەرلەمانتاری خوولی پێشوو، عەدنان عوسمان پێیوایە پارتی و شەریکە مەخفیەکانی "پرسەکەیان لە کێشەی سەرۆکی هەرێمەوە کردووە بەوەی رێگە بدرێت سەرۆکی شەرعی پەرلەمان بگەرێتەوە بۆ پەرلەمان یا نە؟".

عەدنان عوسمان لەوتارێکدا بە ناونیشانی "گۆڕان چی ئەکات" دەڵێت" لە رۆژی یەکەمی ئەم قەیرانەوە هەندێک ناوەندی هەندێک حزب بڕیاری خۆیان دابوو کە پشتگیری گۆڕان نەکەن و تێکەڵ بەو شەڕە نەبن، بۆیە هەر سەرقاڵی وتاری ناڕاستگۆیانە و کات کوشتن بون. بەڵام دیار بوو بڕیاری خۆیان داوەو شەریکایەتی پارتیان پێ باشترە".

لەسەر ئەو لایەنانە، عەدنان عوسمان بەبێ ئەوەی ناوی هیچکامێکیان بەرێت دەڵێت"هەندێک لایەن ئیتر بەتەواوی رازین بەو باڵادەستیەی پارتی بێ هیچ گۆڕانکاریەک، بێهیچ چاکسازیەک، تەنها بە زیادکردنی هەندێک لە پشکەکانیان".
لەم لینکەوە دەقی وتارەکە بخوێنەرەوە..



PM:08:35:03/12/2015