بڕیاردەری لیژنەی دارای لە پەرلەمانی عێراق، ئهحمهد رهشید ڕایگەیاند "شارەزایەکی بواری پێی راگهیاندووه چەند گرێبەستێکی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی گرێبەستەکانی دونیاوە سێ لایەن تێیدا بەشدارن کە لە ڕاستیدا پێویستە دوو لایەن بێت."
پهرلهمانتاری عێراق ئەحمەدی حاجی ڕەشید، لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک له نوسینێکدا دهڵێت " ئەحمەد موسا جیاد شارەزایەکی نێودەوڵەتی بواری نەوتە باسی لە ٧ گرێبەستی تازەی هەرێم کردووە لە ۆرک شۆپێک لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و ئاشکرایکردووە لەدونیادا لەهەموو گرێبەستێکدا دولایەن هەیە، بەڵام ئەم گرێبەستانە کە لەکۆتا گرێبەستەکانن شەریکی سێهەمیان تێدایە کەنازانریت کێن بۆ لەوگرێبەستەدان".
ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە درێژهی نووسینهکهیدا دهڵێت "دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ ڕای گشتی ئەوە ڕون بکاتەوە کەئەگەر راستە باهێزە سیاسیەکان و جەماوەر بزانن خۆ ئەگەر راستیش نیە با وەڵامی ئەحمەد موسا بدەینەوە".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاندووە" وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەوەندە وەعدی ناڕاست و بەیاننامەی نا ڕۆشنی داوە هەرچیش بڵێت لانی کەم زۆرینە باوەڕی پێناکەن کەمینەکەش کە دەیانەوێت پەیکەری بۆ دروست بکەن بەتایبەت بۆ وەزیری بەڕێز، لێی بەگومان کەوتون".