له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ربازێكی گه‌نجی ئه‌مه‌ریكا كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌فغانستان به‌سه‌ختی برینداربووه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ده‌كرێت كه پێشتر له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نه‌شته‌رگه‌ری له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه. ئه‌ویش نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی چوكه.
چوكهكه هی به‌خشه‌رێكی كۆچكردوو ده‌بێت و پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر لهسكوڵی پزیشكی زانكۆی هۆپكینـز له‌شاری بهڵتیمۆرهوه ده‌ڵێن، پێشبینی ده‌كه‌ن كه پاش چه‌ند مانگێك له چاندنه‌كه، چوكه چێنراوه‌كه كاری خۆی بكات وه‌ك میزكردن و هه‌سته‌وه‌ری و دواتریش سێكسكردن.
به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له‌ساڵی 2001 تا 2003، هه‌زارو 367 پیاوی ئه‌مه‌ریكی له‌میانه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیدا له عیراق و ئه‌فغانستان، كۆئه‌ندامی زاوزێیان برینداربووه.
زۆربه‌ی ئه‌و بریندارانه ته‌مه‌نیان له‌خوار 35 ساڵ بووه‌و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ده‌ستكرده‌وه برینداربون و هه‌ندێك له‌و قوربانیانه، هه‌موو یان به‌شێك له گون یان چوكیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی