بارزانی ده‌یه‌وێت نێوانی به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌ چاک بکات

بارزانی ده‌یه‌وێت نێوانی به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر هاتنی سووپای تورکیا بۆ به‌عشیقه‌م چاک بکات و ئه‌و ده‌ڵێت" ئه‌و پرسه‌ گه‌وره‌کراوه‌".

لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا له‌ پیرمام، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا مەسعود بارزانی، لە بارەی سەردانەكەی بۆ توركیا وتی" ئەم سەردانە پێشتر رێكخرابوو، بەڵام بەهۆی سەرقاڵ بوون بە پرۆسەی ئازادكردنی شەنگالەوە دواخرا بۆ ئێستا".

بارزانی که‌ وابڕیاره‌ سبه‌ی سه‌ردانی تورکیا بکات ئاماژەی بەوەكرد، مەبەستیانە هەماهەنگی لە نێوان ئەنكەرە و بەغداد دروست بكەن بۆ چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی داعش.

‌وتیشی:" لەسەردانەكەم بۆ ئەنكەرە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێم تاوتوێ‌ دەكەین".

لای خۆشیەوە فڕانك واڵتەر شتاینمایەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێویستی بە كات‌و ئارامی هەیە، ئێمە كارێكی باشمان كرد، كە هاوكاری پێشمەرگەمان كردو ئێستا ئەنجامە باشەكانی دەبینین.


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاند" هەموو جیهان شەڕ لە دژی داعش دەكات و ئەوەی روسیاش لە هەمان چوارچێوەدایە، بەڵام پێویستە بەشێوەیەكی راست‌و دروست رووبەرووی داعش ببینەوە"..



PM:01:02:08/12/2015