بارزانی که له‌کوردستانه‌وه چوو بۆ تورکیا وه‌ک خۆی رایگه‌یاند یه‌کێک له کاره‌کانی ده‌ستکردنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌بێت، به‌ڵام له‌یه‌که‌م لێدوانی سه‌رۆکی تورکیا ئۆردو‌غان وتی: ئێمه پابه‌ندین به دژایه‌تیکردنی هه‌ردوو رێکخراوی تیرۆریستی داعش و په‌که‌که.
ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی بڵاویکرده‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنیی نێوان ئۆردو‌غان و بارزانی، ئۆردو‌غان رایگه‌یاندووه" ئه‌وان پابه‌ند به قه‌لاچۆکردنی هه‌ردوو رێکخراوی تیرۆریستی داعش و په‌که‌که‌وه".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که رۆژی 12/8 بارزانی له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری نێوان خۆی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم وتی" کارده‌که‌م بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئاشتی". ( مه‌به‌ست حکومه‌تی تورکیا و په‌که‌که‌یه ).
له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنی نێوان بارزانی و ئۆردغان وه‌ک ئاژانسی ئانادۆڵی باسی ده‌کات، وتوێژکراوه له‌سه‌ر گرنگیدان به پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان تورکمان و کورد‌و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌که‌داو خۆدوورگرتن له ناکۆکیه مه‌زهه‌بییه‌کان.