دوو پەرلەمانتاری کوردستان کە پرۆژەیەکیان بەناوی "کەم کردنەوەی خەرجیەکان و زیاد کردنی داهاتەوە" ئامادە کردبوو، مژدەیەک دەدەن بەخەڵک کە کۆمەڵێک بڕیار لەو پرسەدا دەدرێت.
گۆران ئازاد پەرلەمانتاری یەکێتی و فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا کۆبوونەتەوەو ئەو پرۆژەیەی ئامادەیان کردبوو لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گۆران ئازاد لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک لە پۆستێکدا بەناوی هاوڕێکەشیەوە فرسەت سۆفی دەڵێت" دوای زیاتر له (٨) هەشت هه‌فته سه‌ردان و به‌دواداچوون و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام به مه‌به‌ستی زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی،ئه‌م راپۆرته‌مان ئاماده كرد و لە١١/٨ وەک سەرەتایەک بڵاومان کردەوە دواتر دەوڵەمەندمان کرد.ئەمڕۆ کۆی ڕاپۆرتەکە بڵاو دەکەینەوە،به‌خۆشحاڵییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكردوە و بە فەرمی وەریان گرت".
ئەو پەرلەمانتارە کەچەند وێنەیەکی خۆی و هاورێ پەرلەمانتارەکەی فرسەت سۆفی بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیرە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەتەوە، دەڵێت" ئێمه لە راپۆرتەکە ئامانجمان زیادكردنی داهاته بۆ حكومه‌ت له رێگای چه‌ندین سێكته‌رەوە كه له رابردوودا فه‌رامۆش كرابوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی له زۆر بوار كه به‌هه‌ده‌ردانی تێدا بووه. هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیار بۆ باشتركردنی دۆخی ئابووری حكومه‌ت به گشتی و خه‌ڵك به‌تایبه‌تی."
گۆران ئازاد دەڵێت"چاوه‌ڕێین له ئاینده‌ی نزیك کۆمەڵێک بڕیاڕ دەربچ
ێت هه‌ندێكی ئێستا بکەوێتە جێبەجێ کردن و هه‌ندێكیشی له ئاینده،وە حکومەت خۆشیان پڕۆژە و ئیرادەیان هەیە بۆ چاکسازی بە هاوکاری وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتی حکومەت".
ناوبراو ئەوە بیری حکومەت و رای گشتی دەخاتەوە بۆ چاکسازی ئابووری و دارایی ڕیشەیی پێویستیان "بە ئاشتەوای سیاسی و چالاک بوونی پەرلەمان هەیە چونکە پێویستمان بە هەمواری هەندێ یاسا‌و دەرکردنی یاسای نوێ هەیە پێویستمان بە چالاک بونی حکومەتە ئەمەش لەڕێگای گفتوگۆ و یەکتر قبوڵ کردن و قوربانی دان دەبێت، بە پێچەوانەوە مەترسیە ئابوری و سیاسیەکان زۆرگەورە و جدین بۆ سەر هەرێم هاوشانی گەورەیی دەرفەتەکان".