پهرلهمانتاری پێشووی گۆڕان، عهدنان عوسمان لهسهر دروستکردنی یهکهی 90 لهلایهن بزووتنهوهی گۆڕانهوه دهڵێت" ئەو قسانەی من تەنها دەربڕی بۆچونی شەخسی خۆمە لەسەر پێداویستیەکانی ئهم قۆناغه".
له وتارێک و دواتر له بهرنامهیهکی تهلهفزیۆنیدا له کهناڵی nrt عهدنان عوسمان پهرلهمانتاری پێشووی گۆڕان وهک رای خۆی دروستکردنی هێزێکی پێشمهرگه بۆ بزووتنهوهی گۆڕان به پێویست زانی، ئهمڕۆ له روونکردنهوهیهکدا که بۆ سپی ناردووه دهڵێت " بۆ یهکخستنهوهی هێزی پێشمهرگه، ویستی پێکهێنانی هێزیتر لەدەرەوەی ریزەکانی یەکێتی و پارتی یەکێکی تر ئەبێت لە فشار و میکانیزمەکان".
دهقی روونکردنهوهکه..
رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی
پیش چەند رۆژێک بابەتێکم بڵاوکردەوە بە ناونیشانی بەرەو پێکهێنانی یەکەی نەوەد. ئەم بابەتە لە ئێستادا بۆتە جێی گفتوگۆیەکی گەرم چ لە نێوخی گۆڕان و چ لە دەرەوەیدا. مەبەستی سەرەکی من لەم باسەدا سێ خاڵی گرنگ بوو:
یەکەم: هەنگاونانی خێرا بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەو کۆتایی هێنان بە هەیمەنەی حزب و ئیرادەی حزبەکان بەسەر هێزە چەکدارەکانماندا، کە حەتمەن ویستی پێکهێنانی هێزیتر لەدەرەوەی ریزەکانی یەکێتی و پارتی یەکێکی تر ئەبێت لە فشار و میکانیزمەکان.
دووەم: پەیامێکە بۆ دەرەوەی گۆڕان و بەتایبەت پارتی، کە گۆڕان وەک هێزێکی گەورەو کاریگەر وخاوەن توانا، کۆمەڵێک ئەگەر و خیارات لەبەردەستیدا هەیەو دەتوانێت بە گوێرەی پێشهادە نوێکان گۆڕانکاری لە کارتە سیاسیەکانی خۆی بکات. گۆڕان هێزێکی زیندووە، هەر بۆیە ناکرێ بەم شێوەیە هەوڵی پەراوێزخستن و لاوازکردنی بدرێت. کاردانەوەی گۆڕان لە پێناو سەقامگیری و بەرژەوەندیە باڵاکانی میللەتدا، دەبێت بە گوێرەی ئەو پێشهادانە بێت.
سێیەم: پەیامێکی ناوخۆیە بۆ گۆڕانخوازان کە لە گفتوگۆیەکی گەرمدا بن لەسەر ئەگەر و پێشهادەکان و خۆیان بە بەشێک لەو کێشمەکێشە ناوچەیە زەبەلاحە ببینن و پێیان وانەبێت ئەوان هێزێکی مەحەلی لاواز و بێکاریگەرن.
ئەو قسانەی من تەنها دەربڕی بۆچونی شەخسی خۆمە لەسەر پێداویستیەکانی قۆناغەکە وئەوەم بە مافێکی خۆم زانیوە لەم ساتەوەختەدا دەرگا بەسەر گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەرە جیاوازەکان بکرێتەوە.
بەڵام بە پێویستی ئەزانم ئەوە رابگەیەنم کە ئەوە بەهیچ شێوەیەک دەربڕی هەڵوێست و بەرنامەی سەرکردەکانی بزوتنەوەی گۆڕان نییە و تەنها بۆچونی کۆمەڵێک چالاکوانی بزوتنەوەکەیە و هیچ هەنگاوێکی رەسمی و عەمەلی نییە. دیارە سەرکردەکانی گۆڕان بە راوێژ لەگەڵ رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە بڕیارو پلانی خۆیان هەیەو ئێمەش هاوپشت و هاوکاریان دەبین.
بە پێویستیشی ئەزانم سووربونی خۆم لەسەر ئەو بۆچونانەو کردنەوەی دەرگا بەسەر ئەو گفتوگۆیانەدا رابگەیەنم.
عەدنان عوسمان