گۆڕان دوا قسەی خۆی کرد

بزووتنەوەی گۆڕان کۆتایی بەو گفتوگۆیە هێنا کە ماوەی دوو هەفتەیە لەلایەن ژمارەیەک رۆشنبیری ناو بزووتنەوەکەوە لەسەر پرسی دروستکردنی هێزێ چەکدار بۆتە مایەی مشتومڕ.

گۆڕان لە راگەیاندراوێکدا لەسەر ئەو پرسە کە کۆپیەکی نێردراوە بۆ سپی هاتووە" ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەو راستییە دەكەینەوە كە نابێت هیچ حیزب و لایەنێكی سیاسی هێزی چەكداری هەبێت و نابێت هێزە چەكدارەكان لە ململانێی سیاسیدا بەكاربهێنرێن".
 
ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌:

بە نیشتیمانیكردنی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان یەكێك لە بنەما سەرەكییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بووە لە رۆژی دروستبونیەوە.
 لە كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە كانونی یەكەمی (2013)، جەختمان لەم پەیامە كردەوەو بە نیشتیمانیكردنی دامەزراوەكانی هەرێم، لە ناویاندا هێزی پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەكانمان كردە یەكێك لە پرەنسیپە بنچینەییەكانی بەرنامەی سیاسی گۆڕان. 

ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەو راستییە دەكەینەوە كە نابێت هیچ حیزب و لایەنێكی سیاسی هێزی چەكداری هەبێت و نابێت هێزە چەكدارەكان لە ململانێی سیاسیدا بەكاربهێنرێن. بەڵكو دەبێت هەموو ئەو هێزانەی ئێستا، كە بەشێكیان سەر بە حزبە سیاسییەكانی كوردستانن، بكرێنە هێزی نیشتیمانی بێلایەن و تەنیا ئەرك و بەرپرسیارێتیان پاراستنی خاكی كوردستان و سەروسامان و كەرامەتی هاوڵاتیان بێت، نەك گوێڕایەڵی هیچ كەس و حیزب و لایەنێكی سیاسی. دەبێت خەباتی مەدەنی و سەروەری یاساو دەستاودەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات مەنهەجی كاری سیاسی بێت لە هەرێمی كوردستان. 
د. شۆڕش حاجی - وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان 



PM:08:18:13/12/2015