سەرۆ قادر: نەوشیروان مستەفا هەمیشە بڕوای بەكوشتنی نەیارەكانی هەبووە
بەرپرسی پێشووی دەزگای راگەیاندنی پارتی، لەنوسینێكدا لەسەر توندوتیژی
سیاسی لەكوردستان، ئەنسارولئیسلام‌و بزوتنەوەی گۆڕان دەخاتە تای
تەرازویەك‌و دەڵێت: نەوشیراون مستەفا هەمیشە بڕوای بە كوشتنی نەیارەكانی
خۆی هەبووە.
سەرۆ قادر لە بابەتێكدا كە لە گۆڤاری گوڵان بڵاویكردوەتەوە بەناوی "پێشینه‌و میكانیزمی توندوتیژی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان" ئاماژە بە قۆناغی یەكەمی توندوتیژی‌و پاش شەڕی ناوخۆ دەكات‌و دەنوسێت: رێك له‌و كاته‌دا دوو باڵی زۆر توند له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان دروست بوون و بوونه سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ دروست كردنی بیروباوه‌ڕی توندڕۆیی، بۆ نواندنی هه‌ڵوێستی سیاسی توند، هه‌روها بۆ كاردانه‌وه‌ی خه‌شن و توندوتیژ له كرده‌وه‌دا، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌میان: حزبی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بوو، كه له‌ناو خۆیدا چه‌ند باڵێكی لێ دروست بوو، توندترین باڵیان(ئه‌نسارولئیسلام) بوو، كه به‌خێرایی په‌نای بۆ كێوه‌كانی كوردستان برد، پاشان له ناوچه‌ی هه‌ورامان و به‌شێك له شاره‌زوور گیرسایه‌وه. له ڕاستیدا له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك حكوومه‌تێكی ئیسلامی هاوشێوه‌ی تاڵیبان و به ئاشكرا ده‌یانگوت ئێمه به‌شێكین له(ئه‌لقاعیده)ـیان دروست كرد، هه‌وڵیاندا له‌م ساڵه‌دا توندترین شێوازی فكری بڵاوبكه‌نه‌وه و به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بیسه‌پێنن، پاشان زۆرترین شه‌ڕی عه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، زۆرترین پێوه‌ندی و ئیمكانیاتیان هه‌بێ كه له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه ببه‌سترێنه‌وه به (القاعیده) له ئه‌فغانستان، به ئاسانی بتوانن كادیرانی خۆیان بنێرن و كادیریش له‌وێوه بێنن، له ڕاستیدا كوردستان بوو به گوزه‌رگاو شوێنی هاتن و تێپه‌ڕینی جموجۆڵی ئه‌لقاعیده، هه‌روه‌ها ویستیان له ڕووی فكریشه‌وه ته‌جره‌به‌ی تاڵیبان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان بێنن.
سەرۆ قادر باس لە باڵەكەی دووەم دەكات‌و دەنوسێت: دووه‌میان: باڵی ریفۆرمی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، ئه‌وكات نه‌وشیروان جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بوو، له كرده‌وه‌دا رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌برد، له هه‌مانكاتیشدا مام جه‌لال هه‌موو كاتی خۆی بۆ به‌غدا ته‌رخان كردبوو، له به‌غداش مایه‌وه. له كرده‌وه‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانی عه‌سكه‌ری و رێكخراوه‌یی و فكری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌وته ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا.
نه‌وشیروان مسته‌فا مێژووی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی كوردستاندا هه‌یه، له شه‌سته‌كاندا له‌گه‌ڵ باڵی مه‌كته‌بی سیاسی بووه، له ناو میدیا و له كرده‌وه‌شدا له كادیره توندڕۆكان بووه، له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیشدا له دوای 1976 به كرده‌وه جێگری مام جه‌لال بووه‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی یه‌كێتی بووه، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بووه، كه ئه‌وكات رێكخراوێكی ماركسیستی به مه‌یل به‌ره‌و ماویزم، واته توندڕۆ بوو له چاو رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی ماركسیستی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
ئەو لەسەر كەسایەتی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەنوسێت: نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌میشه بڕوای به یه‌كلا كردنه‌وه‌ی عه‌سكه‌ری و كوشتنی نه‌یاره‌كانی خۆی و هاوكاره‌كانیشی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا نه‌بووبن هه‌بووه، ئه‌وه‌شی له‌ناو خودی حیزبه‌كه‌ی خۆیدا كردووه، هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌شی كه زۆرترین كوشت و بڕی له كوردستاندا تێدا بووه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی نه‌وشیرواندا بووه.
سەرۆ قادر پێیوایە رۆژنامە ئەهلییەكانی "هاوڵاتی‌و ئاوێنە" لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە دروستكراون‌و دەنوسێت: دوای 2003 جارێكی تر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌و هه‌موو توانا عه‌سكه‌ری و فكری و رێكخستنه‌ی كه هه‌یبوو كه‌وته ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، له‌و كاته‌وه به خێرایی نه‌وشیروان كه‌وته دامه‌زراندنی ده‌زگای نوێ بۆ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وانه‌ی خۆی بگوازێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان. ئه‌وه‌بوو په‌نای برد بۆ دروست كردنی هه‌ندێك له ڕۆژنامه به‌ناوی ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی، له‌وان (هاووڵاتی، ئاوێنه) دوای ئه‌وه‌ش ڕۆژنامه‌و گۆڤار و داموده‌زگه‌ی دیكه‌ی به‌دوادا هات كه له ئێستادا ناو سلێمانییان ته‌نیوه‌ته‌وه، بۆیه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌كرێت دیاری بكه‌ی كه كام ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له سلێمانی هه‌یه سه‌ربه داموده‌زگاكانی گۆڕان یان خودی نه‌وشیروان نه‌بێت، یان به‌لانی كه‌مه‌وه كادیره‌كانی ئه‌وانی تێدایه‌و سوودی لێوه‌رده‌گرن.
PM:02:21:15/12/2015