له شاری هه‌ولێر لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە که له‌ئۆتۆمبیلێکدا بوون تەقە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو دەكرێت.
فەرهاد مەلا ساڵح ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان به میدیاکانی راگه‌یاند" تەقەكەرەكان لە ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكر رۆزەر "مۆنیكا"ی رەنگ رەشەوە تەقەیان بەسەر بارەگای مەكتەبی سیاسی‌دا كردوە.
ناوبراو وتیشی " لە ئێستادا چاوەڕێی دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكەو نازانن ئەو كارە لەلایەن كێوە ئەنجامدراوە".
ئه‌و هێرشه هیچ زیانێکی گیانی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
له‌چه‌ند مانگی پێشوودا چه‌ند جارێک له شاره جیاجیاکانی کوردستان ته‌قه له‌باره‌گاکانی یه‌کگرتوو کراوه، پێشتر ته‌قه له‌باره‌گای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی هه‌مان حیزب کرا، ته‌قه‌کانیش به‌شه‌و ده‌کرێن.