وەزیری دارایی: بەهیچ شێوه‌یه‌ك چاكسازییەكان لەسه‌ر قوتی هاوڵاتیانی هه‌ژار نییه
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری دارایی‌و ئابووریی، رایده‌گه‌یه‌نێت ماوه‌یه‌كه له راگه‌یاندن باسی پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌كرێت، به‌ڵام ئاماده‌كردنی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی چاكسازی ئه‌و پڕۆژه‌یه بوو كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ چه‌ند راوێژكارێكی بیانی ئاماده‌یان كردوه،
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا هاتووە: چاكسازییه‌كه هه‌موسێكته‌ره‌كانی بانك و باج و گومرگ و دڵنیایی (تأمین) و داهاتی كاره‌با و نه‌وتی له خۆ ده‌گرێت، به سیسته‌م كردنی دام و ده‌زگاكانی دارایی‌و نه‌هیشتنی ناوی دووباره‌و وه‌همی بوه، بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی به‌فیڕو چوو زیادكردنی داهات‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌زیاده‌كان.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری دارایی‌و ئابوورییه‌وه:
١- ماوه‌یه‌كه له راگه‌یاندن باسی پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌كریت، به‌ڵام ئاماده‌كردنی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی چاكسازی ئه‌و پڕۆژه‌یه بوو كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ چه‌ند راوێژكارێكی بیانی ئاماده‌یان كردوه، هه‌موسێكته‌ره‌كانی بانك و باج و گومرگ و دڵنایی (تأمین) و داهاتی كاره‌با و نه‌وتی له خۆ ده‌گرێت، به سیسته‌م كردنی دام و ده‌زگاكانی دارایی و نه‌هیشتنی ناوی دووباره و وه‌همی بوه، بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی به‌فیڕو چوو زیادكردنی داها ت و كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌زیاده‌كان. كه له‌به‌رواری ١٢/١٠/٢٠١٥ ئاماده‌كاریمان كرد بۆ راگه‌یاندنی و جێبه‌جێكردنی به‌ڵام هه‌مان رۆژ له‌كاره‌كانمان دور خراینه وه.
٢-به هیچ شیوه‌یه‌ك ئه‌م چاكسازییه له سه‌ر قوتی هاوڵاتیانی هه‌ژار نییه و باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تیا نییه.
٣-گه‌وره‌ترین چاكسازی و ریفورم ،ده‌بێت له سیكته‌ری نه وتدا بێت بۆ ده‌رباز كردنی هاولاتیان و میلله‌ته‌كه‌مان له‌م قه‌یرانه داراییه.
٤-وه زیری دارایی و ئابووری پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێكی هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی به‌رێز ده‌كات كه هاوكارمانن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه.
٥- وه جگه له پڕۆژه چاكسازیه كه وه‌زیری دارایی و ئابووری له ٢٢/٩/٢٠١٥ له‌نوسراوی ژماره (285)به‌فه‌رمی (14)پێشنیاری بۆ زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی ئاڕاسته ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه كه له خواره‌وه جارێكی تر بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
PM:01:41:16/12/2015