لەهێرشێکی خۆکوژیی داعشدا ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید بوون

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی چەکدارانی داعش لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری زومار، حەوت پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەک پێشمەرگەش برینداربوون.

كەناڵی NRT لەزاری سەرچاوەیەك رایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ شەش چەکداری خۆکوژی داعش هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لە نێوان گوندی گوڵ محەمەد و ناحیەی عیازیە لە میحوەری زومار."

سەرچاوەکە وتیشی "لە هێرشەکەدا سێ چەکداری خۆکوژ پێش ئەوەی بگەنە سەنگەرەکەی پێشمەرگە کوژراون، بەڵام سیانەکەی تر لە نزیک سەنگەرێکی پێشمەرگە خۆیان تەقاندووەتەوە."

ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد "چەکدارەکانی داعش سوودیان لە خراپی کەشوهەوا بینیوە لەو ناوچەیە و هێرشیان کردووە."



PM:02:18:16/12/2015