وەزیری بەرگری ئەمەریکا گەیشتە هەولێر
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا، ئاشتۆن كارته‌ر به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری هه‌ولێر و بڕیاره له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
بڕیاریشه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاشتۆن كارته‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كۆببێته‌وه و تاووتوێی بارودۆخی ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش تاووتوێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ك بڕیاره كارته‌ر له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
دوێنی 16ی كانونی یه‌كه‌می 2015 ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا هاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ به‌غدا له شه‌ڕی دژ به داعش تاووتوێ كران.
PM:12:51:17/12/2015