بارزانی لەسەر ئاڵای کوردستان پڕە لە رۆژئاوا

بارزانی لەسەر ئەو رێگریانەی دروستکراوە لە رۆژی ئاڵادا بۆ هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان، لە رۆژئاوا، لە پەیەدە پڕەو پەیامێک ئاراستەی ئەو حیزبانەی نزیک پارتی دەکات لە رۆژئاوا.

لە پەیامەکەدا هاتووە "وەك هاووڵاتییەكی كورد زۆر بەوە دڵخۆشم كە كادیر و ئەندام و لایەنگر و هەوادارانتان لە ڕۆژئاوای كوردستان بە جۆش و خرۆشەوە ڕۆژی ئاڵای كوردستانیان بەرز ڕاگرت. جێگەی دەستخۆشییە كە سەرباری هەوڵی هەندێ لایەنی بەناو كورد بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزڕاگرتنی ئاڵا، ئێوە نەتانهێشت ئاڵای كوردستان بكەوێت و بە بەرزی مایەوە و سوپاستان دەكەم".

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە"رەفتاری ئەو لایەنە لەدژی كورد جێگەی شەرمەزارییە و لە راستیدا داگیركارانیش ئەو كارەیان نەكردووە ئەوەی ئەو لایەنە دەرهەق بە ئاڵای كوردستان دەیكات و دواجاریش شەرمەزاری و پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە".



PM:11:37:19/12/2015