گۆڕان: ئیسڵاح بە خەڵكی موسڵیح دەكرێت
فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پرۆژه‌كه‌ی حكومه‌ت خۆدزینه‌وه‌یه له چاكسازی راسته‌قینه و ده‌شلێت ئیسڵاح به خه‌ڵكی موسڵیح ده‌كرێت .
فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه به‌هیچ جۆرێك چاكسازی نیه به‌ڵكو ده‌ستكاریكردنی كاروباری داراییه ئه‌وه‌ش له بواری موچه و خه‌رجیه‌كاندا.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌باره‌ت به بڕیاره به‌ناو چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لای هه‌موان ئاشكرایه، چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و پێویسته هه‌موو جومگه‌كان بگرێته‌وه وه‌ك چاكسازیی سیاسی و یاسایی و كارگێڕیی و دارایی و هتد، ئه‌مانه هه‌موویان گرێدراوی یه‌كترن و ده‌بێت پێكه‌وه ئه‌نجام بدرێن، ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه، به‌هیچ جۆرێك چاكسازیی نییه به‌ڵكو ده‌ستكاریكردنی كاروباری داراییه ئه‌وه‌ش له بواری مووچه و خه‌رجییه‌كاندا، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆ له ئێستادا ئه‌م كاره ده‌كرێت؟ له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه، له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند هۆكاره‌یه:
1- داپۆشینی قه‌یرانی سیاسی هه‌ر له ناشه‌رعیبوونی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی ئێستا و په‌كخستنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
2- وا نیشان بدرێت كه حكومه‌ت كارایه.
3- خۆدزینه‌وه له چاكسازیی ڕاسته‌قینه.
4- هه‌وڵدانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی چه‌واشه‌كارانه له‌باره‌ی چاكسازییه‌وه و به‌هه‌ڵه تێگه‌یاندنی خه‌ڵكه. چاكسازی ڕاسته‌قینه له بواری دارایی و كارگێڕییدا بریتییه له
* هه‌مواری یاساكان به‌تایبه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ی كه ڕه‌هه‌ند و سروشتی داراییان هه‌یه.
* ڕێكخستنه‌وه‌ی كارگێڕیی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه و رێك‌وپێك.
* داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دارایی به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر بنه‌مای شهفافیهتو عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
* چاكسازی له‌سه‌رچاوه ڕاسته‌قینه‌كانی داهات كه بریتین له داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوری و گومرگییه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان جددین له ئه‌نجامدانی چاكسازیی، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ تائێستا دامه‌زراوه‌كانی بواری دۆزینه‌وه، ده‌رهێنان، فرۆشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و گازیان دروست نه‌كردوه؟ جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه ئێمه هیچ پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی ڕه‌ت ناكه‌ینه‌وه، چونكه خۆمان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵگری فیكر و به‌رنامه‌ی چاكسازین، به‌ڵام چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌مه لایه‌نه نه‌ك چاكسازییه‌ك بۆ به‌هه‌ڵه‌دابردنی خه‌ڵك دواجار له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئیسڵاح به خه‌ڵكی موسڵیح ده‌كرێت.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
23/ 12/ 2015
PM:03:43:23/12/2015