بەرزان ئەحمەد کوردە: بۆ چارەسەری وەزعی یەکێتی پرۆژەی نووسراومان نییە

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بەرزانی ئەحمەد کوردە، رایگەیاند: هیچ پرۆیەکمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەرکردایتەیکردنی یەکێتی نییەو ئەوەی بڵاوکراوەتەوە راست نییە".

لەلێدوانێکدا بەرزانی ئەحمەد کوردە ئەو هەواڵەی سپی رەتدەکاتەوە کە شەوی رابردوو لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی بڵاویکردەوەو وتی" هیچ پرۆژەیەکی نوسراو لەنێوان ئەو هەڤاڵانەدا نییەو ئەوەی هەیە گفتوگۆی نێوان چەند هاوڕێیەکە لەسەر بارودۆخی یەکێتی".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتیشی " هەوڵ و گفتوگۆ هەیە کەچۆن کاربکرێت ئیدارەدانی یەکێتی چاک بکرێت، بەڵام هیچ پرۆژەیەکی نوسراو نییە".

شەوی رابردوو سپی میدیا هەواڵێکی بەناونیشانی ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی و کادیری پێشکەوتووی یەکێتی پرۆژەیەک ئامادە دەکەن وەک دەرچەیەک بۆ چارەسەکردنی قەیرانی سەرکردایەتیکردنی یەکێتی‌، بڵاوکردەوە.



AM:11:31:24/12/2015