نایابی کوردستان: پێشمەرگەی هەولێر و گارە سەرکەوتنیان تۆمار کرد

ئەمرۆ بە سێ یاری لە خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لە گروپی دووەم هەریەکە لە یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر و گارە سەرکەوتنیان تۆمار کردوو یاری نێوان سۆلاڤ و دهۆکیش بەیەکسانی کۆتایی هات .

یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە شاری هەولێر میوانداری نەورۆزی شاری سلێمانی کردوو  لە ئەنجامدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی پێهێنا و  یەکەم سی خاڵی لە دەسپێکی وەرزی نوێ بەدەستهێنا.

لە یاریەکی تردا یانەی برایەتی شاری هەولێر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەی گارەی تازە سەرکەوتوو بۆ خولی نایاب  دۆرا.


SPEE SPORT



PM:05:53:25/12/2015