فڕۆکەیەک بلآوکراوەی دۆلارێک بلآودەکاتەوە وێنەی ئەبوبەکری بەغدادی تیایە

فڕۆکەیەک بەهەزاران بڵاوکراوە لەئاسمانەوە فڕێدەداتەوە خوارەوە کە دۆلارێکەو وێنەی ئەبو بەکری بەغدادی سەرکردەی داعش و ئەبو محەمەد جولانی سەرکردەی نەسرەی تیایە.

 فڕۆکەکە سوریەو ئەو بڵاوکراوەیە لە ئاسمانی شاری سوریا لە شاری" غوتەی رۆژهەڵات" بڵاودەکاتەوەو داوا لەچەکدارەکان دەکات خۆیان رادەستی هێزەکانی حکومەتی بەشار ئەسەد بکەن.

لەو بڵاوکراوانەدا چەکدارەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەوە دوا دەرفەتە بۆئەوەی خۆیان رادەستی هێزەکانی حکومەت بکەن.

لەو بڵاوکراوەیەدا دەستەواژەی " ئەمە کۆتای ئەو پارەی قێزەونەیە خۆت رادەست بکەو پەشیمان بەرەوە". ( وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی داعش و بەرەی نوسرە لەلایەن ئەمەریکاوە کۆمەک دەکرێن).



AM:11:41:28/12/2015