ئەمرۆ خێزانێكی كورد لە دەریای ئیجەدا خنكان

ئەمڕۆ دوو شەممە خێزانێكی دانیشتووی هەرێمی كوردستان كە بەنیاز بوو بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن سەرجەمیان لە ناو دەریای ئیجەدا خنكان.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی سۆمەریە ئەو خێزانە لە پێنج كەس پێكهاتبوون، خەڵكی پارێزگای دهۆك بوون و لە دەریای ئیجەداو لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان نوقمی ئاو بوون .

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەرمەكانیان ڕەوانەی كوردستان بكرێنەوە".



AM:11:47:28/12/2015