"داوا دەكەم كۆتایی بەئیستغلالكردنی بابەتی سەرۆكایەتی بهێندرێت"
مه‌سعود بارزانی له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زاینیه‌وه داوا له‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم ده‌كات، كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستنیشان بكه‌ن، تا ساڵی (2017) ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی بگرێته‌ئه‌ستۆ.
له‌په‌یامێكیدا كه له‌ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینیه‌وه، بارزانی ڕایگه‌یاندووه، ساڵی (2015)دا ساڵی شكستدان‌و وه‌ستاندنی داعش‌و ساڵی سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانیش بوو، له‌هه‌مانكاتدا ساڵێكی پڕ له‌قوربانیدان‌و سه‌ختی گوزه‌ران بوو بۆ گه‌لی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كوردستان خاوه‌ن گه‌لێكی به‌هێزو زیندووه‌و ده‌توانێت به‌باشترین شێوه سوود له‌سامانه‌كانی وه‌ربگرێت، بۆیه دڵنیایه ئاینده‌یه‌كی زۆرگه‌ش چاوه‌ڕێی گه‌لی كورد ده‌كات، هه‌رچه‌ند تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا، ته‌حه‌مولێكی زیاتری ده‌وێت‌و سوپاسی گه‌لی كوردستانیش بۆ خۆڕاگری‌و هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه‌یان له‌به‌رامبه‌ر قۆناغه‌كه ده‌كات.
له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا بارزانی داوا له‌وڵاتانی دۆست‌و هاوپه‌یمانی كورد ده‌كات، یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌و گه‌لی كوردستان بده‌ن.
له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیشه‌وه، مه‌سعود بارزانی ڕایگه‌یاندوه، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمدا هاتوونه‌ته پێش، له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی به‌شدار له‌حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی كوردستاندا، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی گرفته‌كان نه‌مێنن‌و كه‌موكوڕی‌و كێشه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه، په‌رله‌مان‌و حكومه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تازه ده‌ستبه‌كارببنه‌وه.
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا بارزانی داوا له‌حزبه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كات، له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كۆببنه‌وه‌و كۆتایی به‌كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بهێنن‌و ده‌شڵێت:"یان بڕیار له‌سه‌ر سازدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك بده‌ن، یان له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی به‌ڕێزێك ڕێكبكه‌ون كه هه‌تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2017) ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیكردنی هه‌رێم بگرێته ئه‌ستۆو منیش به‌هه‌موو توانایه‌ك پاڵپشتی ده‌كه‌م، یان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن، تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانی (2017) بارودۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه".
داواشده‌كات، كۆتایی به‌ئیستغلالكردنی بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی بهێندرێت‌و چیتر بۆ ماندوكردنی خه‌ڵك‌و قووڵتركردنی كێشه‌كان به‌كارنه‌هێندرێت.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا مه‌سعود بارزانی داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، پلانی سه‌ركه‌وتووانه دابنێت بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌موو سه‌ختییه‌كان‌و چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجامبدات.
PM:02:09:31/12/2015