سپی لەسەرچاوەیەكی ئەمنییەوە هۆكاری دەركردنی سەلیم شوشكەیی ئاشكرا دەكات

سپی هۆكارەكانی دەركردنی مامۆستا سەلیم شوشكەیی  لەوتاربێژی ئاشكرا دەكات كە بە بڕیارێكی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر لە وتاربێژیی لابراوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە سپی رایگەیاند: مامۆستا سەلیم شوشكەیی لەبەر دوو هۆكار لە وتاربێژیی دوورخراوەتەوە‌و چیتر ناتوانێت لە مزگەوت وتاربێژی بكات.

بەوتەی سەرچاوەكەی سپی، یەكەم هۆكاری ئەوەیە كە مامۆستا سەلیم شوشكەیی ئەندامی پەرلەمانی عێراقە‌و وتاربێژی لە مزگەوتەكان دوورە لە گەڵ كارو پیشەی پەرلەمانتارییەوە.

هۆكاری دووەم كە سەرچاوەكەی سپی باسی دەكات ئەوەیە كە لەو مزگەوتەی كە مامۆستا شوشكەیی وتاربێژی كردوە، چەندین گەنج روویان لە گروپی داعش كردوە‌و ئەمەش بەهۆی كاریگەری وتارەكانی ناوبراوەوە بووە لەسەر گەنجان‌و بەهۆیەوە روویان لە ناو چەكدارانی داعشەوە كردوە.
 
بە بڕیارێكی بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێر، سەلیم شوشەكەیی ؛وتارخوێنی مزگەوتی عەبدوڵا دزەیی؛ لە كارەكەی دوورخراوەتەوە و مامۆستایەكی دیكەیان لە شوێنی داناوە.

لەمبارەیەوە مامۆستا سەلیم شوشكەیی كە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی؛ و لە هەڵبژاردنەكاندا، زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا ڕایدەگەیەنێت وەزیری ئەوقاف پیی راگەیاندوم لەمەو دوا مافی وتاردانت نیەو ئاماژەی بەوەش دەكات كە وەزیری پیی راگەیاندوە لە سەرو خۆیەوە فەرمانی پیكراوە.



PM:04:49:02/01/2016