ڤیدیۆ...ئەحمەد خەلیل باسی وەفا دەكات

هونەرمەندی لاوی كورد ئەحمەد خەلیلی بەم زووانە نوێترین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە.

ئەحمەد خەلیل لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاماژە بەوە دەكات كە بەم زووانە كلیپی گۆرانی وەفا بڵاودەكاتەوە و هیوادارە بەرهەمەكەش بە دڵ هەوادارانی بێت.

گۆرانی وەفا تێكستەكەی لەلایەن ئەحمەد خەلیل خۆیەوە نوسراوە و كاری میوزیكی لەلایەن فەرمان عوسمانەوە بۆ كراوە، دەرهێنانی كلیپەكەش لەلایەن بڕیار فەتاحەوە ئەنجامدراوە و لەئێستادا لە قۆناغی مۆنتاژدایە



PM:01:55:03/01/2016