به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری کاره‌با، ده‌ڵێت" "یه‌کگرتوو موزایه‌ده‌ی سیاسی" ده‌کات.
فازیل به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی به رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاند" یه‌کگرتوو موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌کات، چونکه ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ش تێپه‌ڕده‌بێت و نامێنێت، ئه‌و کات چۆن له‌ڕوویان دێت له‌ناو خه‌ڵکی کوردستان باسی به‌رپرسیارێتی بکه‌ن و داوای ده‌نگ له خه‌ڵک بکه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که یه‌کگرتوو له به‌رپرسیارێتی ڕاده‌کات.
ناوبراو ده‌ڵێت" خۆ پارتی گوێزی کوێر ناگۆڕێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا، تا وه‌زاره‌ته‌کانیان بۆ بگۆڕێت".
ئێواره‌ی دوێنێ 3/1/2016، سه‌لاحه‌دین بابه‌کر، وه‌زیری کاره‌با له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه،به‌هۆی قوڵبونه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌بونی کاره‌با، که وه‌زیر هۆکاره‌که‌ی بۆ دابیننه‌کردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌کانی کاره‌با گه‌ڕانده‌وه.