جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان به فه‌رمانێک به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی راوێژکاره‌کانی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە ده‌کات " لەماوەی پێشوودا بە فەرمانی ژمارە (٥٨٧٠) کە لە لە ٩/١٢/٢٠١٥ دەرچوو، بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ڕاوێژکارەکان، بەهۆی وەک پێویست نەبوونی داڕشتنەکەیەوە لەلایەن هەندێ بەرێز لێکدانەوەو وشرۆڤەی جیا جیای بۆکراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٥بڕیارەکە هەڵوەشاوەتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس له‌وه ده‌کرێت "جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لیژنەی دارایی و کاروباری پەرلەمانی راسپاردووە بەپەلە پێداچونەوە بۆ ئەم پرسە بکات و کار بۆ ڕێکخستنەوەی پلەی ڕاوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان بکەن بەشێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ پرۆژە چاکسازیەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا".
ئه‌م فه‌رمانه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه له کاتێکدا ده‌رده‌چێت که ئه‌مڕۆ 1/6 پشووی فه‌رمییه له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم.
دوا بەدوای ئەم فەرمانەش دیوانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "دیارە ڕاستکردنەوەی پلەی ڕاوێژکارانی پەرلەمان بەتەواوەتی وەکو ئامرازەکانی پروپاگەندەی حزبی و سیاسی لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسی دیار دژ بە پاکێجی چاکسازی حکومەتی هەرێم بەکارهێنراوە".