به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر عه‌بدولخالق ته‌لحه‌ت رایگه‌یاند" ئه‌و کچه پارێزەرەكە لەنێو گەڕ‌ەكی دریم سیتی خۆی كوشتووە".
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی لە هەولێر ره‌تی کرده‌وه ئه کچه کوژرابێت و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه له ماوه‌ی 17 ده‌قه‌دا به‌پێی وێنه‌ی ئه‌و کامێرایانه‌ی له‌وناوه وێنه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌یان گرتووه له ماوه‌ی 17 ده‌قه‌دا له‌ناو ئۆتۆبیله‌که‌یدا خۆی سووتاندووه".
عەبدولخالق تەڵعەت رایگەیاند له‌سه‌ر چۆنێتی رووداوه‌که وتی "رۆژی 3-1-2016 رووداوەكە روویداوە بەجۆرێك كاژێر 12:25 خولەكی نیوەڕۆ، ناز سلێمان چووەتە نێو گەڕ‌ەكی دریم سیتی و بە تەنها بووە، دوای 16 خولەك لە ئۆتۆمبێلەكە دەمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك لە ئۆتۆمبێلەكە نزیك ببێتەوە، یان هیچ كەسێك لە ئۆتۆمبێلەكە بێتە دەرەوە".
به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیس له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی "دوای مانەوەی بۆ ماوەی 16 خولەك، كچە پارێزەرەكە جامی ئۆتۆمبێلەكانی داخستووە و ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات، كە بەهۆی ئاگرەكە گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دروستبووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكرد، بۆ رۆژی دواتر واتە 4-1-2016، هەر چوار جامی ئۆتۆمبێلەكە رەش دەبێت، بۆیە، كاژێر 11ی بەیانی، خەڵك ئاسایشی بەختیاری ئاگادار دەكەنەوە و تیمەكان دەگەنە ئەو شوێنە.