چەكدارێكی داعش دایكی خۆی گولەباران كرد

چەكدارێكی گروپی داعش لەشاری رەقەی سوریا دایكی خۆی لەبەرچاوی سەدان كەس گوللەباران كرد.

بەپێی راپۆرتێكی هەواڵنێری فەرەنسا، "عەلی سەفەر" چەكدارێكی تەمەن 20 ساڵەی داعشە كە ئەمرۆ لەبەرچاوی سەدان كەس لە شاری رەقە لەنزیك پۆستەی ئەو شارە دایكی خۆی گوللەباران كرد.

ئەم چەكدارەی داعش هۆكاری كوشتنی دایكی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە داوای لێكردبوو ریزی چەكدارانی داعش بەجێبهێڵێت‌و ئەویش لای بەرپرسانی خۆی سكاڵا لەسەر دایكی تۆمار دەكات‌و لەلایەن سەركردەكانی داعش دایكی بە تۆمەتی "كوفر" بە مەرگ مەحكوم دەكرێت‌و لەلایەن كوڕەكەی خۆیەوە حوكمەكەی جێبەجێ دەكرێ.



PM:05:53:08/01/2016