بەشداربووی پرۆگرامی The Voice Kids، بە وتنەوەی مەقامێكی عەربی و گۆرانییەكی ئینگلیزی ئەندامانی لیژنەی پرۆگرامەكە سەرسام دەكات.
میرنا حەنا كە كچێكی تەمەن 12 ساڵە، بەشداری پرۆگرامی (The Voice Kids) كەناڵی (mbc) دەكات و بە وتنەوەی گۆرانییەكی عەرەبی و ئینگلیزی، كازم ساهیر و تامر حوسنی و نانسی عەجرەمی ئەندامانی لیژنە سەرسام دەكات.
بەپێی زانیارییەكان ئەو كچە خەڵكی شەقڵاوەیە و مەسیحییە، بەڵام بەهۆی هەڕەشە ڕفاندنی لەگەڵ خێزانەكەیدا ماوەی حەوت مانگە لە لوبنان دەژین.
دوای تەواوبونی پرۆگرامەكەش چەندین هونەرمەند و كەسایەتی ناسراوەی عێراق پشتگیری ئەو كچەیان كردووە، لە نێوانیاندا ئەستێرەی بەناوبانگ شەزا حەسون، كە بە بینینی گۆرانییەكە دەستی كردووە بە گریان.
ئەو منداڵە لەئێستادا یەكێكە لە ئەندامانی گروپەكەی كازم ساهیر و لەسەر دەستی ئەو هونەرمەندە ڕاهێنانی پێدەكرێت بۆ قۆناغەكانی دیكەی پرۆگرامەكە.