12 لاوی كورد لە شاری وان كۆمەڵكوژ كران

هێزە ئەمنییەكانی توركیا لەشاری وان هێرشیان كردەسەر ماڵێك‌و 12 گەنجی تەمەن 18 تا 25 ساڵیان لەو ماڵەدا كۆمەڵكوژ كرد.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فوراتنیوز، كاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە هێزە ئەمنییەكانی توركیا لەناوچەی "ئارتمتان"ی پارێزگای وان، پاش گەمارۆدانی، هێرشیان كردەسەر ماڵێك لەگەڕەكی "یەنی محەلە"‌و پاش شەڕ‌و پێكدادانێك 12 گەنجی تەمەن 18 تا 28 ساڵیان لەو ماڵە كوشت.

تەرمی ئەو 12 گەنجە رەوانەی نەخۆشخانەیەك لە زانكۆی "یوزوجوئیل" كراوە‌و بەپێی هەواڵەكە زۆربەیان فیشەك بە سەریانەوە نراوە‌و شەهید كراون.

میدیاكانی توركیا رایانگەیاند ئەو گەنجانە گەریلای پەكەكە بوون، بەڵام بەوتەی شاهید حاڵەكان ئەوان جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردابووە‌و تەنیا چەكێكی كڵاشینكۆف لەو ماڵەدا دۆزراوەتەوە.



PM:03:40:10/01/2016